گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاكم گۆران گیانی لەدەستدا

2019.05.01 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
حاكم گۆران گیانی لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- حاكم گۆران كە دوێنێ‌ شەو لە پەخشێكی راستەوخۆی فەیسبووكدا لە هەوڵێكی خۆ كوشتندا تەقەی لە خۆی كرد، لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ‌ گیانی لەدەستدا. . پێشتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەباح زوهێر بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی ئاكرێ ئاماژەی بەوە كرد"حاكم گۆران لە نەخۆشخانەی ئاكرێ لەلایەن تیمێكی پسپۆڕی ئەمریكی و بە سەرپەرشتی دكتۆر غازی زێباری نەشتەرگەری بۆكراوە و بۆ ماوەی چوار كاتژمێر بەردەوام بووە". . روونیشیكردەوە "بەهۆی ئەوەی خوێنێكی زۆری لەبەر ڕۆشتووە 40 بوتڵ خوێنیان بۆ هەڵواسیوە". . بەوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی ئاكرێ، حاكم گۆران دوو گولە بەر لای چەپی سنگی كەوتووە و بەهۆیەوە گورچیلەیەك و جگەری و ژمارەیەك ئەندامی جەستەی لەدەستدا بوو. . شەوی ڕابردوو، حاكم گۆران، ئەو دادوەری لە سەروبەندی ڕیفراندۆمدا چووە سەر چیایەك و ڕایگەیاند نایەتە خوارەوە تا دەوڵەتی كوردی دروست نەكرێت، لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبوكدا چەند فیشەكێكی لەخۆیدا و لە نەخۆشخانەی ئاكرێ‌ لە پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەی بۆی گیانی لەدەستدا. .