گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’گوێدرێژى بۆمبڕێژکراو’ شێوازێکى نوێى داعش بۆ تیرۆرکردنى نەیارەکانى 

2020.10.01 - 09:24
’گوێدرێژى بۆمبڕێژکراو’ شێوازێکى نوێى داعش بۆ تیرۆرکردنى نەیارەکانى 

ناس کورد- 

گروپێکى چەکدارى داعش لەڕێگەى گوێدرێژێکەوە هەوڵى تیرۆرکردنى حاکمى ویلایەتێکى نەیجریا دەدەن. 

 

ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ژمارەیەک چەکدارى سەر بەداعش پلانێکى سەیریان بۆ تیرۆرکردنى عومەر زۆڵۆم حاکمى ویلایەتى بۆرنۆ لەباکوورى خۆرهەڵاتى نەیجیریا داناوە، بەڵام شکستى هێناوە.

 

ئاژانسەکە ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، زۆلۆم کاتێک ویستویەتى بەرەوە شارى باغان بڕوات بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ گەڕانەوەى ئەو ئاوارانەى کە ساڵى 2014 لەلایەن گروپە تیرۆریستەکانەوە دەرکراون هێرشیان کردووەتە سەر کاروانى ئۆتۆمبیلەکانى.

 

رونیشکراوەتەوە، سەرەتا چەکدارانى داعش گوێدرێژیکى بۆمبڕێژیان ناردووەتە بەردەم کاروانەکە لەکەناراوەکانى دەریاچەى نزیک چاد و دواتر پاسەوانەکان تەقەیان لێکردووە و تەقیوەتەوە و بەدواى ئەوەشدا چەکدارانى داعش هێرشیان کردووە و 8 پۆلیس و 3 سەرباز و 4 لە چەکدارانى پاسەوانى حکومەتیان کوشتووە و حاکمى ویلایەتەکە بەرنەکەوتووە و دەربازى بووە.