گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزێکى تایبەتى عێراق بەر لە کردنەوەى گەیشتنە دەروازەیەکى سنورى 

2020.10.01 - 08:46
هێزێکى تایبەتى عێراق بەر لە کردنەوەى گەیشتنە دەروازەیەکى سنورى 

ناس کورد-

فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەروازەی سنوری (شیب)ی نێوان عێراق و ئێران دەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکی تایبەت ڕەوانەی ئەو دەروازەیە کراوە بەمەبەستی پاراستنی گیانی فەرمانبەران وکارمەندانی دەروازەکە لە هەڕەشەی گەندەڵکاران.

 

فەریق روکن عەبدول ئەمیر شەمەری، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند "بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەروازەی سنوری ( شیب)ی نێوان عێراق و ئێران بەشێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە کە دەکەوێتە پارێزگای میسان".

 

 شەمەری ئاماژەی بەوەشدا"لە ئێستادا هێزێکی تایبەت ڕەوانەی دەروازەکە کراوە بۆ ئەوەی ژیانی فەرمانبەران وکارمەندانی دەروازەکە لە هەڕەشەی گەندەڵکاران بپارێزن و زامنی ئەوە بکەن داهاتەکان بەشێوەیەکی ڕاست ودروست  بگات بەگەنجینەکانی حکومەت ".

 

فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە" کردنەوەی ئەو دەروازەیە پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، عێراق و ئێران  ئامادەیی تەواویان  بۆ ئەو پرسە کردووە".