گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران هەوڵی ’تێكدان’ی دیبەیتەكەی ترەمپ و بایدنی داوە

2020.10.01 - 08:34
ئێران هەوڵی ’تێكدان’ی دیبەیتەكەی ترەمپ و بایدنی داوە

ناس كورد-

پێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند، نزیكەی 130 هەژماریان سڕیوەتەوە كە پێدەچێت سەرچاوەكەیان ئێران بێت ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەى كە لەلایەن ئێف بی ئای ئەمریكییەوە پێشكەش كراون.

 

تویتەر رونیكردۆتەوە كە هەژمارەكان هەوڵی پەكخستنی دیبەیتەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان و جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكانیان لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكادا داوە.

 

تویتەر ئاشكرایكردوە كە هەژمارەكان كاریگەرییەكی وایان لەسەر گفتوگۆ گشتییەكەی دیبەیتەكە نەبوە و ئاماژەی بەوەداوە كە لەگەڵ تەواوبونی لێكۆڵینەوەكاندا، هەژمارەكان و ناوەڕۆكەكەیان بڵاودەكرێتەوە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، دیبەیتەكە، بینەرێكی زۆر كەمتری هەبوە بەراورد بەو تۆمارە پێوانەییەی كە چوار ساڵ لەمەوبەر تۆماركراوە.