گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى حزبى ديموكرات لەبارەى تەقینەوەى موشەکەکان لە نزیک بارەگاکانیان 

2020.09.30 - 23:13
لێدوانى حزبى ديموكرات لەبارەى تەقینەوەى موشەکەکان لە نزیک بارەگاکانیان 

ناس کورد- 

ئەندامێكى دەفتەری سیاسیی حزبی ديموکراتی کوردستان ئاشكرايكرد، سێ موشەک لە نزیک بنکەی گردەچاڵی حزبی ديموکراتی کوردستان كەوتونەتە خوارەوە.

 

حەسەن قادر زادە، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی ديموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕى كوردستان و كوردى وتوە، سێ موشەك لە نزيك بنكەى گردە چاڵى حزبى ديموكرات كەوتونەتە خوارەوە و دەکرێ ئامانجی سەرەکی لەو موشەک بارانە بنکەکەی حزبی ئەوان بوبێ.

 

حەسەن زادە داواى لە لایەنە بەرپرسیارە حکومیەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد چاودێریی دۆخەکە بکەن.

 

بەپێى زانياريەكانى پەيامێنرى ناس كورد، موشەكەكان بونەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی زۆر، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر چۆنیەتی روداوەکە، جۆری موشەکەکان و شوێنی ئاراستەکرانیان دەستى پێكردوە.