گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى بەرپرسێکى پارتى لەبارەى تەقینەوەکانى ئەمشەوى هەولێر

2020.09.30 - 22:31
لێدوانى بەرپرسێکى پارتى لەبارەى تەقینەوەکانى ئەمشەوى هەولێر

ناس کورد-

هۆشيار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى ديموكراتى كوردستان، رایگەیاند، ئەو موشەکانەى لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر کەوتنە خوارەوە لەلایەن هەمان ئەو گروپانەوە ئاڕاستە کراوون کە دەيانەوێت سەقامگيرى عێراق تێك بدەن.

 

هۆشيار زێبارى، لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تويتەر بڵاويكردوەتەوە، سێ موشەك نراون بە ناوچەكانى نزيك لە پێگەكانى حزبێكى ئۆپۆزسيۆنى ئێرانى لە نزيك فڕۆكەخانەى هەولێر.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەوە هەوڵێكى ترە بۆ تێكدانى بارودۆخى ئەمنى عێراق و هەرێمى كورستان، لەلايەن هەمان ئەو گروپانەى كە هێرش دەكەنە سەر باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا و كاروانە سەربازيەكانيان.

 

هۆشيار زێبارى هێماى بۆ ئەوەشكردوە، پێويستە ڕێوشوێن بگيرێنە بەر بۆ وەستاندنى ئەو كارانە.