گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر ئەو موشەکانە بڵاودەکاتەوە کە لە نزیک شارى هەولێر کەوتنە خوارەوە

2020.09.30 - 22:14
ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر ئەو موشەکانە بڵاودەکاتەوە کە لە نزیک شارى هەولێر کەوتنە خوارەوە

ناس کورد-

پەیامنێرى ناس کورد لەشارى هەولێر زانیارى نوێ لەبارەى ئەو موشەکانە ئاشکرا کرد کە لە نزیک شارى هەولێر کەوتنە خوارەوە.

 

پەیامنێرى ناس کورد لە شوێنى کەوتنە خوارەوە موشەکەکان لە ناوچەى گردەچاڵ لە دەرەوەى شارى هەولێر رایگەیاند "هێزێکى زۆرى ئەمنى و دژە تیرۆر لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێکراوە و هاتن و چوون بۆ دەرەوەى شارى هەولێر ئاستەم بووە و بازگەیەکى زۆر دانراوە".

 

رونیشیکردەوە "لە نزیک گوندى گەزنە یەکێک لە موشەکەکان نەتەقیوەتەوە و ئەوەش مەترسى بۆ ئەو ناوچەیە دروستکردووە".

 

پەیامنێرى ناس کورد ئاماژەى بەوەش کرد "زانیارى ئەوە هەیە کە ژمارەى ئەو موشەکانەى کە ئاراستەى ئەو ناوچەیە کراوون لە سێ موشەک زیاتر بێت و پێدەچێت نزیکەى شەش موشەک بێت کە ئاراستەى ئەو ناوچەیە کراوە".

 

کەوتنە خوارەوەى ئەو موشەکانە لەکاتێکدایە کە هێشتا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

 

 

زیاتر :

سێ موشەک لە ناوچەیەکى نزیک شارى هەولێر کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتۆتەوە