گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی حاكم گۆران

2019.05.01 - 08:56
دوا زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی حاكم گۆران
ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاكرێ‌ لە بارەی دۆخی تەندروستی حاكم گۆران ئاماژە بەوە دەكات كە نەشتەرگەری بۆ كراوە و باری تەندروستی هێشتا ناجێگیرە. . لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەباح زوهێر بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی ئاكرێ رایگەیاند "حاكم گۆران لە نەخۆشخانەی ئاكرێ لەلایەن تیمێكی پسپۆڕی ئەمریكی و بە سەرپەرشتی دكتۆر غازی زێباری نەشتەرگەری بۆكراوە و بۆ ماوەی چوار كاتژمێر بەردەوام بووە". . ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی ئەوەی خوێنێكی زۆری لەبەر ڕۆشتووە 40 بوتڵ خوێنیان بۆ هەڵواسیوە و لە ئێستاشدا لەژێر چاودێریی پزیشكدایە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ. . بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی ئاكرێ روونیكردەوە،حاكم گۆران دوو گولـە بەر لای چەپی سنگی كەوتووە و دڵی سەلامەتە، بەڵام گورچیلەیەك و جگەری و ژمارەیەك ئەندامی جەستەی لەدەستداوە و تائێستا مەترسی لەسەر ژیانی ماوە. . شەوی ڕابردوو، حاكم گۆران، ئەو دادوەری لە سەروبەندی ڕیفراندۆمدا چووە سەر چیایەك و ڕایگەیاند نایەتە خوارەوە تا دەوڵەتی كوردی دروست نەكرێت، لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبوكدا چەند فیشەكێكی لەخۆیدا و تائێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.