گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راپۆرتێكى زانستى: لە هەر 5 ڕوەكێك دوانيان مەترسى لەناوچونيان لەسەرە

2020.09.30 - 20:11
راپۆرتێكى زانستى: لە هەر 5 ڕوەكێك دوانيان مەترسى لەناوچونيان لەسەرە

ناس کورد- 

بەگوێرەى ڕاپۆرتێكى زانستى لە هەر 5 ڕوەكێك دوانيان مەترسى لەناوچونيان لەسەرە ئەوەش بەهۆى هۆكارە سروشتيەكان و مرۆڤ كردەكانەوە.

 

ئەلێكساندەر ئانتۆنيلى، بەرپرسى زانست و باخچە ڕوەكيە شاهانەييەكان لە لەندەن بە ڕۆژنامەى "زە گارديان"ى بەريتانى وتوە، بەبێ ڕوەك و كەڕوەكان ناتوانين لە ژياندا بمێنينەوە و ژيان هەموى پشت بەوانە دەبەستێت.

 

وتيىشى، هەر جارێك جۆرێك لەدەست دەدەين كێبڕكێ لەگەڵ كاتدا دەدۆڕێنين، چونكە جۆرێك لەدەست دەدەين و ناتوانين شوێنگرەوەى بدۆزينەوە.

 

زانايان خشتەيەكيان بۆ ئەو جۆرانە دروستكردوە كە پێى دەوترێت خشتەى سورى يەكێتى نێودەوڵەتى بۆ پاراستنى سروشت و تەنها هەڵسەنگاندن بۆ 350 هەزار جۆر ڕوەك كراوە كە بەشێكى كەمى ئەوەيە كە لە سروشتدا هەيە، ئەوەش بە پشتبەستن بە تەكنەلۆژياى زيرەكى دەستكرد بۆ هەڵسەنگاندنى ناوچە نەناسراوەكان.

 

يەكێك لە شيكەرەوان دەڵێت، ناوەندەكەمان تەكنەلۆژياى زيرەكى دەستكردنى هەيە كە ورديەكەى دەگاتە 90% و زۆرباشە.

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتەكە لە ساڵى 2016دا لە هەر 5 ڕوەكێك يەكيان مەترسى لەناوچونى لەسەرە، بەڵام داتا نوێيەكان پيشانى دەدەن كە مەترسيەكە زۆر گەورەترە، ئەويش بە چەند هۆكارێك لە ديارترينيان لەناوبردنى سروشت بۆ دروستكردنى زەوى كشتوكاڵى، لێكردنەوەى ڕوەكەكان بەشێوەيەكى هەڕەمەكى "وە خواردنى لەلايەن ئاژەڵەكانەوە"، پيسبونى ژينگە و قەيرانى ژينگەيى.

 

هەفتەى پێشوو نەتەوە يەكگرتوەكان ئەوەى بڵاوكردەوە، حكومەتەكانى جيهان لە دەيەى ڕابردو شكستيان هێنا لە وەستاندنى زيانەكانى سەر هەمەجۆرى بايەلۆجى.