گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حیزبەكەی چەلەبی چووە ناو هاوپەیمانێتییەكەی حەكیم

2020.09.30 - 19:41
App store icon Play store icon Play store icon
حیزبەكەی چەلەبی چووە ناو هاوپەیمانێتییەكەی حەكیم

ناس کورد-

کۆنگرەى نیشتیمانى عێراق کە سیاسەتمەدارى دیارى عێراق ئەحمەد چەلەبى لە سەرەتاى نەوەدەکانى سەدەى رابردوو دایمەزراند، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە پارتەکەیان و فراکسیۆنەکەى پەرلەمانیان دەچنە ناو هاوپەیمانێتى عێراقیون بەسەرۆکایەتى عەممار حەکیم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى کۆنگرەى نیشتیمانى عێراق کە دانەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، هاتووە "لەمیانەى بڕوابوونمان بە پرەنسیپەکانى دیموکراتیەت و پەرۆشیمان بۆ بەرقەراربوونى ڕۆڵى سیاسى لەپێناوى بونیادنانى عێراقێکى سەقامگیر و گەشەسەند و بۆ بەدیهێنانى هاوسەنگى لەنێوان فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لەپێناوى ڕزگارکردنى عێراق لە دۆخى دابەشبوون، پارتەکەمان چەند دیدارێکى لەگەڵ هاوپەیمانى عێراقیون ئەنجامداوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەرمەبناى ئەو گفتوگۆ و کۆبوونەوانە کۆنگرەى نیشتیمانى عێراق بڕیاریداوە بچێتە ناو هاوپەیمانى عێراقیوون لەپێناوى بەدیهێنانى ئامانجە سیاسى و پەرلەمانییەکانیان.

 

هاوپەیمانێتی "عراقیون" سێ مانگ بەر لە ئێستا بە دەستپێشخەری عەممار حەكیم لە دەوروبەری 50 پرڕلەمانتار پێكهێنرا و چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن ئەم بەرە پەرلەمانییە پاڵپشتی حكومەتی مستەفا كازمییە. هاوپەیمانێتییەكە خەڵكانی هێڵی میانڕەوی شیعە و تەكنۆكرات لە خۆدەگرێت.