گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژە تیرۆرى عێراق لە ڕێگەى دابەزین لە فڕۆکەوە سەرکردەیەکى داعشى دەستگیرکرد 

2020.09.30 - 17:29
دژە تیرۆرى عێراق لە ڕێگەى دابەزین لە فڕۆکەوە سەرکردەیەکى داعشى دەستگیرکرد 

ناس کورد-

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، هێزێکی دژە تیرۆر توانیویەتی لە ڕێگەی دابەزینی ئاسمانییەوە، سەرکردەیەکی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای دیالە دەستگیر بکات و چەندین سەربازگەی نهێنی ئەو ڕێکخراوە لەو پارێزگایە خاپور بکات.

 

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 30ی ئەیلولی 2020) دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە،" لە ئۆپڕاسیۆنێکی جۆریدا لە ڕێگەی دابەزین لە فڕۆکەوە، هێزی دژە تیرۆری عێراق توانیویەتی سەرکردەیەکی داعش لە پارێزگای دیالە دەستگیر بکات".

ئاماژە بەوەشکراوە " لەمیانەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەرفراواندا کە لە دوێنێوە دەستى پێکردووە توانراوە چەندین سەربازگەى نهێنی ئەو ڕێکخراوە لە دیالە خاپور بکرێت و چەندین حەشارگە، تونێل، کەرەستەی جۆراوجۆر و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا بگیرێت".