گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانی هەیە بێستانەکانی بژێنێتەوە

عێراق خورما هەناردەى 10 وڵاتى گەورەى جیهان دەکات

2020.09.30 - 11:00
عێراق خورما هەناردەى 10 وڵاتى گەورەى جیهان دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، سورە لەسەر هەناردەکردنى خورما بۆ نزیکەى 10 وڵاتى جیهان و لەڕێگەى بایەخدان بە بێستانەکانەوە هەوڵى زیادکردنى ڕێژەى بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی خورما بۆ دەرەوە دەدەن.

 

حەمید نایف، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى وڵاتەکەى وتووە، وەزارەتەکەیان لە هەناردەکردنى خورما بۆ دەرەوە سەرکەوتوو بووە و نزیکەى 10 وڵاتیش لەوانە هیندستان و مەغریب و کەنداو ئامادەن خورماى عێراقى هاوردە بکەن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ساڵى ڕابردوو عێراق سەرکەوتوو بووە لە بەرزرکردنەوەى نرخی خورما لە بازاڕەکانى جیهاندا لە 200 هەزارەوە بۆ 700 هەزار بۆ هەر تۆنێک.



نایف باسى لەوەش کردووە، تۆنى بەنزیکەى 100 هەزار دینار لە جوتیارەکان دەکڕن.

 

لەسەر کۆمپانیاکانى بە بازاڕکردنى خورما، وتەبێژەکەى وەزارەتى کشتوکاڵ ئەوەشى ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکەیان بەبازاڕکردنى لە کۆمپانیاى گشتى بەبازاڕکردنى خورماى قەدەغە کردووە بەهۆى خراپى خەزێنەکەیەوە و حکومەت 150 ملیار دینارى داوەتە کۆمپانیاکە بۆ ئەوەى خورما لە جوتیارەکان تۆنى بە 200 هەزار بکڕێت.

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، وەزارەتەکەیان توانیویەتى هاوردەکردنى خورما لەدەرەوە قەدەغە بکات و بەوەش دەرگاى بۆ هەناردەکردنى بەروبومەکانى کردووەتەوە.

 

نایف ئەوەشى خستووەتەڕوو، خورماى عێراق بەیەکێک لەباشترین جۆرى خورماکانى جیهان دادەنرێت کە ویستى لەسەرە و دەشیانەوێت زیاتر گرنگى بە بێستانەکانى خورما بدەن بەمەبەستى زیاترکردنى بەرهەمى خورما بۆ ئەوەى هەناردەى دەرەوەى بکەن.