گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێكی فەرەنسی ئایندەی سیاسیی كازمی دەخاتەڕوو.. لیست بۆ هەڵبژاردن؟

2020.09.30 - 10:49
ڕاپۆرتێكی فەرەنسی ئایندەی سیاسیی كازمی دەخاتەڕوو.. لیست بۆ هەڵبژاردن؟

ناس كورد-

میدیایەکى فەڕەنسى ڕایگەیاند، کازمى پلانێکى سیاسى بۆ هەڵبژاردنى پیشوەختەى ساڵى داهاتوو هەیە و لیستێکى بۆ هەڵبژاردنەکە دەبێت، لەئێستادا سەرقاڵى گەڕانە بەدواى کاندیدا.

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوى کردووەتەوە،  وا دیارە كازمی پرۆژەیەكی سیاسی هەیە و خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی 2021 ئامادە دەكات، بەتایبەت پاش ئەوەی بەهەموو توانایەكی ئەیەوێ بەرامبەر پەلكێشانی زۆر گروپە چەكدارەكان بوەستێتەوە.

 

ئاژانسەكە لە راپۆرتێكیدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە، 30 ئەیلولی 2020، بڵاوكراوەتەوە، لە زاری هەندێك پەرلەمانتار و بەرپرسی حیزبە عێراقییەكانەوە جەخت لەوە دەكاتەوە كە ڕاوێژكارەكانی سەرۆكوەزیران بەدوای كاندید و پاڵێوراودا دەگەڕێن بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 2021 بەهیوای ئەوەی كازمی ویلایەتێكی تری حوكمڕانی بباتەوە. 

 

ساڵێک پیش وادەکەى خۆى مستەفا کازمى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى لەحوزەیرانى ساڵى 2021 دیاریکرد.

 

عەبدولحوسێن هینداوى، ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران و ناڕازییەکان هەڵبژاردنى پیشوەختە و یاساییەکى نوێ هەڵبژاردنیان دەوێت ئەوانیش ئەوە دەکەن و کازمیش سوورە لەسەر جێبەجێکردنى داوکارى خۆپیشاندەران.

 

لەوکاتەوەى کە دەستبەکاربووە، کازمی بەڵێنى بە چارەسەرکردنى خێراى قەیران و شەڕى گەندەڵى لەناو دامودەزگاکانى حکومەت و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران داوە.