گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانی داڕشتووە و هۆشداری دەدات

عێراق خۆی بۆ هەڵکشانی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا ئامادە دەکات

2020.09.30 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق خۆی بۆ هەڵکشانی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا ئامادە دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستيی عێراق پێشبینی دەکات ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بکات و پلانێکى بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ئەو زیادبوونەش داناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز عەلى، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى بە ڕۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى ڕاگەیاندووە، "پێشبینى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان دەکرێت لە ڕۆژانى داهاتوودا، کەشوهەواى مامناوەند و سارد لە پایز و زستاندا زۆر گونجاوە بۆ زیادبوونى ئامارەکە".

 

وتیشى، "لەسەر بنەماى شەپۆلى پێشبینیکراوى پەتاکە وەزارەت پلانێکی ئامادەکاریی داناوە لەناویاندا زیادکردنى تواناى مانەوەى نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، زیادکردنى چارەسەرەکان".

 

ڕیاز عەلى باسى لەوەشکردووە، وەزارەت لەناو ئەو 156 وڵاتەدایە کە یەکێتى جیهانى تایبەت بە ڤاکسینەکان، ئەو چارەسەرە بۆ 20%ى دانیشتوان دابیندەکات.

 

دەشڵێت، هێشتا ناتوانن پشت بە هیچ ڤاکسینێک ببەستن تا ڕەزامەندى تەندروستى جیهانى پێنەدرێت، لەئەگەرى پشتبەستن بە ڤاکسینى چینى و ڕوسى یەکەم وڵات دەبن کە دەستى دەخەن.