گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکێکى عێراق بڕى 10 ملیۆن دینار قەرز دەداتە نەخۆش

2020.09.30 - 10:01
بانکێکى عێراق بڕى 10 ملیۆن دینار قەرز دەداتە نەخۆش

ناس کورد-

بانکى نەهرەینى عێراقى قەرز دەداتە ئەو نەخۆشانەى کە پێویستیان بە نەشتەرگەرى هەیە و بڕى قەرزەکە دەگاتە 10 ملیۆن دینار، بەڵام سووی دەچێتە سەر.

 

بەرپرسێکى بانکەکە بە میدیاکانى ڕاگەیاندووە، بەپێى ڕێکخستنى کاروبارەکان نابێت قەرزەکە لە 10 ملیۆن دینار زیاتر بێت و ڕێژەى سووەکەش دەگاتە 20% بۆ هەموو قەرزەکە، دەبێت لە ماوەى دوو ساڵیشدا قەرزەکە بدرێتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دەبێت سودمەندەکە (نەخۆشەکە) داواکارییەک بۆ جۆرى نەشتەرگەرییەکە کە دەیکات پێشکەش بکات لەگەڵ ڕاپۆرتێکى چڕوپڕ لەسەر نەخۆشى و نەشتەرگەرییەکەى لە نەخۆشخانەکەوە بۆ بانکە بهێنێت، ئەو قەرزە نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان ناگرێتەوە.

 

بانکەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، دەبێت نەخۆشەکە کەفیلێک یاخود زیاتر کە فەرمانبەرى دەوڵەت بن پەیدا بکات بە مەرجەێک نیوەى موچەکەى زیاتر بێت لەو قیستەى کە مانگانە دەبێت بیداتەوە، هەروەها هەژمارێکى بانکیش بۆ دانەوەى قیستەکە بە مانگانە لە یەکێک لە لقەکانى بانکەکە بکاتەوە و لەدواى 30 ڕۆژ لەئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکەیەوە دەستبکاتە دانەوەى قەرزەکە.