گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەى ببینە

ڤیدیۆ؛ ژنێک دوو ساڵ دواى ونبوونى لە دەریادا دۆزرایەوە

2020.09.30 - 09:53
ڤیدیۆ؛ ژنێک دوو ساڵ دواى ونبوونى لە دەریادا دۆزرایەوە

ناس کورد-

لە ڕووداوێکى موعجیزەئاسادا، ژمارەیەک ڕاوچى ژنێکیان بە زیندویی لەسەر ڕووى دەریایەک دۆزیەوە لەنزیک کەناراوەکانى کۆڵۆمبیا، ئەوەش دواى دوو ساڵ لە ونبوونى.

 

ڕاوچییەکان کاتى ئەو دیمەنە دەگمەنەیان تۆمارکردووە کە ژنەکەى تێدا دەردەکەوێت و دواتر لە دەریاکە دەریدەهێنن بە سەلامەتى.

 

بەپێی ڕۆژنامەى (دەیلى مەیل)ى بەریتانى، ئەو ژنە دوو ساڵە پەیوەندى بە خێزانەکەیەوە پچڕاوە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنەکەى نەبوو، تا ڕۆژى شەممەى ڕابردوو دۆزرایەوە.

 

یەکێک لە ڕاوچییەکان کە یەکەمجار ژنەکەى بینیوە لەسەر ڕووى دەریا دەڵێت، ژنەکە لە دۆخێکى زۆر خراپ و لاوازدا بووە، پلەى گەرماى جەستەى زۆر نزم بووەتەوە، دواى مانەوەى بۆ چەند کاتژمێرێک لە ئاودا.

 

دەسەڵاتداران ناسنامەى ژنەکەیان ئاشکراکردووە، کە ناوى ئەنجليكا جيتانە و تەمەنى 46 ساڵە.

ژنەکە دەڵێت هەوڵیداوە خۆى بکوژێت بۆیە خۆى فڕێداوەتە ناو دەریاوە، دواى بەسەربردنى 20 ساڵ لە ژیانێکى پڕ لە توندوتیژى خێزانیدا لەسەر دەستى مێردەکەى پێشووى.

 

دەشڵێت لە دەریادا لە بڕیارەکەى پەشیمان بوەتەوە، خوداش رزگاریکردووە لە خنکان دواى هەشت کاتژمێر مانەوەى لە دەریادا.