گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وەزارەتی نەوتى عێراق: پابەند نەبوونی هەرێم بە بودجەوە زیان بە هەرێم و عێراق دەگەیەنێت

2019.04.30 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی نەوتى عێراق: پابەند نەبوونی هەرێم بە بودجەوە زیان بە هەرێم و عێراق دەگەیەنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایدەگەیەنێت، پایەند نەبوونى هەرێم بە ناردنى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە لە ڕێگەی سۆمۆوە، زیان بە ئابورى نیشتیمانى هەموو عێراق دەگەیەنێت. . عاسم جیهاد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "چوار مانگە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019 پەسەند كراوە، هەرێمى کوردستانیش تا ئێستا پابەندى ئەو یاسایە نەبووە، لە کاتێکدا بەرژەوەندی گشتی ئەوە دەخوازێت، كە ئەو بڕە نەوتەی پەرلەمانی عێراق بە یاسا بڕیاری لێداوە هەرێم ڕادەستى عێراقی بکات". . وتەبێژەکەى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەى بەوەشکر، هەرێمی كوردستان بە ڕادەستنەکردنى ئەو بڕە نەوتە، زیان بە ئابورى عێراق دەگەیەنێت و لە پێش هەموشیانەوە زیان بە هاوڵاتیانی كوردستان دەگەیەنێت، داواى ڕوونکردنەوەش لە بەرپرسانى هەرێم دەکات. . "ئەو شاندە فەرمییەى ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو 28 نیسان سەردانی هەولێری كرد، بۆ تاووتوێکردنى ئەو پرسانە بوون لەگەڵ هەرێم بۆ گەیشتن بە ڕێگا چارەى گونجاو بە تایبەت بۆ پرسى نەوت، لە داهاتووشدا کۆبوونەوەى دیکە ئەنجامدەدرێت"، عاسم جیهاد واى وت. . لە یاسای بودجەى عێراقدا هاتووە، حکومەتى عێراق پابەندى ناردنى بەشە بودجە و مووچەى هەرێم دەبێت و لەبەرامبەردا بڕى 250 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە لە لایەن هەرێمەوە ڕادەستى عێراق دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بەغداد مووچەى فەرمانبەرانى ناردووە و هەرێم ئەو بڕە نەوتەى ڕادەست نەکردووە. . .