گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەکارهێنانی وشەى ’’ان شاءالله’’ لەلایەن بایدنەوە ترەمپ توڕە دەکات

2020.09.30 - 09:04
بەکارهێنانی وشەى ’’ان شاءالله’’ لەلایەن بایدنەوە ترەمپ توڕە دەکات

ناس كورد-

لە یەکەم مێزگردی (دیبەت) نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و کاندیدى کۆماریەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراتەکان کۆمەڵیک وشە و دەستەواژەى توند و زڕاندن بەکارهێنرا لەوانە، درۆزن و دەمت دابخە و لە حەپین بەردەوام بە.

 


ترەمپ کێبرکێکارەکەى بە قەرزارى شۆسیالیزمەکانى حزبەکەى تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: "بە سەرتدا زاڵ دەبن ئەى جۆ، خۆ ئەوە دەزانیت."


لەوەڵامیشدا بایدن وتى: "من ئێستا لە حزبى دیموکراتەکانم."


دیبەتەکە کە 90 خولەکى پێچوو لە شارى کلیفڵاندنى ئۆهاویۆ بەڕێوەچوو یەکەمین دیبەت بوو لەنێوان سێ دیبەتتدا کە بڕیارە لەنێوان کێبەرکێکارەکاندا بەڕێوەبچێت.


لەسەر دۆخى تەندروستیش ئەو دوو کاندیدە ڕکابەرە گفتوگۆی توند لەنێوانیاندا ڕوویدا و بایدن ڕایگەیاند، "ئەوە بۆ ئێوەیە، ئەوەى تا ئێستا دەیڵێت درۆیە."


دەشڵێت: "لێرە نیم هەتا وەکو هەموو درۆکانى ئاشکرا بکەم، هەمووان دەزانن درۆزنەکە کێیە."


ترەمپیش لەوەڵامدا وتى :"جۆ، خۆت درۆزنیت."


هەر لە دیبەیتەکەدا لەسەر بژاردەکانیان بۆ دادگاى باڵاى وڵاتەکانیان کۆمەڵێک وشەى و دەسەواژە لەدژى یەکتر بەکارهات لەوانە بایدن بە ترەمپى وت، "دەمت داناخەیت"  و " لە حەپین بەردەوام بە."

 

دوای مێزگردەکە، گرتە ڤیدیۆییەک بە شێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کاتێک بایدن بە ترەمپی ڕکابەری وت، "ان شاءالله"، کە وشەیەکی ئیسلامی و عەرەبییە.

 

بەڕێوەبەری مێزگردەکە بە ترەمپی وت، "نەخێر، من پرسیار دەکەم و تۆش وەڵام دەدەیتەوە."
ترەمپ وتی: من تۆماری پێدانی باجەکانم ئاشکرا دەکەم.
جۆ بایدنیش وەڵامی دایەوە و وتی: کەی؟ ان شاءلله؟


لەدوای شەڕی کەنداوی دووەمەوە وشەى "ان شاءالله" چووەتە ناو فەرهەنگی زمانی ئینگلیزی بۆ وەسفکردنی کەسێک کە بەڵێنەکانی بەجێناهێنێت.

 

 

تەواوی مێزگردەکە ببینە