گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێستۆرانی شێف نوسرەتی بەناوبانگ داخرا

2020.09.29 - 23:40
ڕێستۆرانی شێف نوسرەتی بەناوبانگ داخرا

ناس کورد-

دەستەی ڕێگەپێدان لە شاری بۆستنی ئەمریکا بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بڕیاری دا بە داخستنی لقی ڕێستۆرانتی شێفی بەناوبانگی تورکی نوسرەت گۆکچە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئەمریکا، لە میانەی پشکنینی دەستەی ڕێگەپێدان لەشاری بۆستن لە 23ی ئەیلولی ئەم مانگەدا بۆ ڕێستۆرانتەکەی نوسرەت، لە نۆ خاڵدا کەموکوڕی و کەمتەرخەمی هەبووە، هەربۆیە پاش یەک هەفتە لە کردنەوەی ڕێستۆرانتەکە، بڕیاری داخستنی درا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کەموکوڕییەکانی ڕێستۆرانەتەکەی نوسرەت چەند شتێکی جیاواز بووە، وەک : "دوو سەلاجەی تێدابووە کە زۆر گەرم بوون، کەمی دووری نێوان دەستشۆرەکان، خراپی جێگای گەنجینەی خۆراک، پلەی گەرمی ناڕاست و نەگونجاوی ئامێری قاپشتنەکان."

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕۆژی دواتر پشکنەرەکان چوونەتەوە بۆ پشکنینی ئەو کەموکوڕیانەی کە تۆماریان کردبوو، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە سەرجەم کێشەکان چارەسەر کراون، جگە لە ئامێری قاپشتنەکان.

 

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسی کارەکانی ڕێستۆرانتەکە، سەرپەرشتی کاری ڕۆژانەی نەکردووە تا بەشێوەکی ڕێوپێک و بەپێی یاسای خۆراکی ئەمریکا کارەکان ئەنجامبدەن.

 

ئەو ڕێستۆرانتەی نوسرەت، سێیەمین ڕێستۆرانتی ناوبراوە لە ئەمریکا و دوو ڕێستۆرانتی دیکەی لە نیویۆرک و میامی هەیە.