گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمی دوا پێشهاتەكانی عێراق ڕوون دەكاتەوە.. ئێران و ئەمریکا چییان ناوێت؟

2020.09.29 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی دوا پێشهاتەكانی عێراق ڕوون دەكاتەوە.. ئێران و ئەمریکا چییان ناوێت؟

ناس کورد-

مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێراق دەڵێت، ئێران و ئەمريكاش نايانەوێت عێراق بكەنە مەيدانى كێشمەكێشەكان و لە كاتى سەردانەکەشیدا بۆ واشنتۆن ترەمپ كشانەوەى سوپاى وڵاتەكەى ڕاگەياندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كازمى لە كۆبوونەوەى ئەمڕۆ سێشەممەی، 29ی ئەیلولی 2020، ئەنجومەنى وەزيراندا وتى، چەند لايەنێك هەن خۆيان بە عێراقى لەقەڵەم دەدەن و كار بۆ ئەوە دەكەن عێراق بكەنە مەيدانى كێشمەكێشەكان، كۆمارى ئيسلامى ئێران و ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ئەوەيان ڕاگەياندوە كە نايانەوێت عێراق بكەنە مەيدانى كێشمەكێشەكان.

 

وتيشى، ئێستا قۆناغى ڕاستكردنەوەى كارى دامەزراوە ئەمنيیەكان و هەموويان بەپێى تايبەتمەندى خۆيان، چونكە دەستوەردان لەكاريان بارودۆخى ئەمنى تێكدا، "پێويستە ڕەوڕەوەى كارەكان دەستپێبكەين و نابێت ئيجتيهاد بە هەندێك لە بڕيارەكانەوە بكرێن و بخرێنە بيرۆكراتييەوە لەژێر ناوێكى دياريكراودا."

 

سەرۆكوەزيرانى عێراق هێماى بۆ ئەوەشكردوە، "لەكاتى سەردانماندا بۆ ئەمريكا سەرۆكى ئەو وڵاتە كشانەوەى هێزەكانيانى لە عێراق بەشێوەيەكى ئاشكرا ڕاگەياند، بەياننامەكەى گفتوگۆى ستراتيژى روون بوو و تێيدا كشانەوە لە سەرجەم بنكە و بارەگاكانى عێراق و بڵاوبونەوەى لە دەرەوەى عێڕاق تێدابوو."