ناس کورد-
دوای ئەوەی لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی کورتە فیلمێکدا، وەزیری ڕۆشنبیری داوای جوڵاندنی سکاڵای لەدژی حەمکۆی هونەرمەندی کۆمێدی کرد، حەمکۆ ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەویش سکاڵا لەسەر وەزیری ڕۆشنبیری و حزبەکەشی تۆماردەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هونەرمەندی کۆمێدی حەمکۆ لە ڕوونکردەوەیەکدا ڕایگەیاند: "لە ڕۆڵی فیلمی ڕیفراندۆم کە خەونی چەندەها ساڵەی میللەتی کوردە به‌رگریم له پێشمه‌رگه و كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌م كردووه، دیارە وەزیری ڕۆشەنبیری سکاڵای یاسایی لەسەر من تۆمارکردووە، من ئامادەم باجه‌كه‌ی هه‌ر نرخێك بێت بیدەم و ئه‌وه‌ی كردوومه ئازادی ڕاده‌ربڕینه و سوكایه‌تیم به كه‌س نه‌كردووه و تەنها کۆمێدیای ڕەش بووە."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەبەرامبەردا منیش سكاڵا له دژی وه‌زیری ڕۆشنبیری و حیزبه‌كه‌ی تۆمار ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان لە ڕووداوەکانی 16ی ئەکتۆبەر خیانه‌تیان لە نەتەوەی خۆیان كردووه و بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره شیعه‌كان و چه‌ند ڕوخسارێكی دیاری ئه‌و گروپانه‌وه سوكایه‌تی به ئاڵای كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد بكرێت، لەکاتێک میللەتی کورد کیمیاباران و ئەنفال و شەهید و قوربانی لەپیناو ئالای پیرۆزی کوردستان بەخشیووە."
زیاتر بخوێنەوە: نوسەرێكی شیعە داوای هەڵوێست دژی كورتە فیلمێكی كوردی دەكات
حەمکۆ باسی لەوەشکردووە: "ئيستاش هه‌موو كاتێك ئاماده‌م بچمە به‌رده‌م دادگا و هەر بریارێکیش لەسەر نەتەوەی خۆم بدرێت من ئامادەم قوربانی بۆ بدەم ئەو،هه‌ڵوێس‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش ئیدانه دە‌كەم و ئەوەش جۆرێکە لە خزمەتگەیاندن بە دوژمنانی گەلەکەمان و هه‌وڵێكە بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی پانتایی ئازادی ڕاده‌ربڕین و سنورداركردنی مه‌ودای بواری كاری كۆمیدیا له هه‌رێمی كوردستان."
کورتە فیلمەکە کەماوەکەى 3:52 خولەکە، باس لە هێرشى گروپێکى شیعى دەکات کە جلوبەرگەکانیان هاوشێوەى جلوبەرگى گروپەکانى حەشدى شەعبییە و بەپاساوى هەوڵدان بۆ جیابونەوە لە عێراق هێرشدەکەنە سەر پێشمەرگە، بەڵام تێکدەشکێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2020،لاى خۆیەوە، وەزارەتى رۆشنبیرى هەرێم لە نوسراوێکدا داواى لەسەرۆکایەتى داواکارى گشتى کردووە سکاڵا لەدژى هونەرمەند حەمکۆ تۆماربکات بەتۆمەتى بێڕێزیکردن بە مەزهەبى شیعە، کە لە فیلمەکەدا رۆڵى سەرەکى دەگێڕێت.
هاوکات سەلیم ئەلحەسەنی کە بەرپرسێكی باڵای پێشووی حیزبی دەعوەیە و مامۆستای خانەنشینە لە كۆلێجی ئەندازەی زانكۆی مانچستەری بەریتانیا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى: "ئەو فیلمە گاڵتە بە شیعە و رەمزەکانى دەکات".