گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لەدوای سوارێز.. ئەتلەتیکۆمەدرید بەخێرهاتنی مێسی دەکات

2020.09.29 - 20:52
لەدوای سوارێز.. ئەتلەتیکۆمەدرید بەخێرهاتنی مێسی دەکات

ناس کورد-

سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند، ئەگەر مێسی بیەوێت لەگەڵ لویس سوارێزدا یاری بکاتەوە، ئەوا پێشوازی لێدەکەن و دەتوانێت پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

 

دوای نیگەرانییەکانی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ڕۆشتنی لویس سوارێزی هاوڕێیەوە لەیانەکە، ئینریکی سیریزۆ، سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید وەڵامی مێسی دەداتەوە.

 

سیریزۆ لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی گۆڵ ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەگەر مێسی دەیەوێت لەگەڵ سوارێزدا یاری بکات، ئەوا با پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات."

 

سەرۆکی ئەتلەتیکۆمەدرید ڕاشیگەیاندووە: "لەدوای هاتنی سوارێز، ئەگەر مێسی-یش حەزدەکات دەتوانێت پەیوەندی بەیانەکەمانەوە بکات و هەمووشتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای شەش ساڵ یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە لەپاڵ لیۆنێل مێسی و بەدەستهێنانی چەندین نازناو، هەفتەی رابردوو لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ڕیزەکانی یانەکەی بەرەو ئەتلەتیکۆمەدرید جێهێشت.