ناس کورد-
قائیمقامییەتی قەزای کەلار گیانلەدەستدانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی گەرمیانی ڕاگەیاند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای کەلار ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، مەسعود ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی گەرمیان، دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانەی قەڵا، بە داخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد."
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان گیانیلەدەستدا.