گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجەی تەواوکردنی دووسایدی کەلار–سلێمانی تەرخانکرا

2020.09.29 - 20:13
بودجەی تەواوکردنی دووسایدی کەلار–سلێمانی تەرخانکرا

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 20 ملیار دیناری بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی دووسایدی کەلار – سلێمانی تەرخانکرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 20 ملیار دینار تەرخان کرا بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی جادەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) کە ماوەیەک بوو وەستابوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بودجەکە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جادە و ڕێگاوبانەکان تەرخانکراوە.