گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانبەرانی عێراق خۆیان بۆ مانگرتن ئامادە دەكەن هاوشێوەی هەرێم

2020.09.29 - 20:02
فەرمانبەرانی عێراق خۆیان بۆ مانگرتن ئامادە دەكەن هاوشێوەی هەرێم

ناس کورد-

فەمانبەرانى عێراق لە هەركاتێكى تر زياتر لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان چالاكتر بوون و بەشێكيان مانگرتنێكى كراوەيان ڕاگەياند، ئەوەش تا ئەو كاتە موچە دابەش دەكرێت.

 

بەگوێرەى هەندێك لە داواكاريەكان مانگرتنەكە ڕۆژى يەكشەممەى داهاتوو دەستپێدەكات، ئەوەش بەپێی يەكێك لە گروپەكانى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بەناوى "مانگرتن چارەسەرە.. چيتر دەتانەوێت بەردەوام بن لە دەوامكردن؟".

 

چالاكوانێك بەناوى "شمس كربلاء" نوسيويەتى، "موچە مافە نەك خێر و خەڵات لەلايەن حكومەتەوە"، يەكێكى تر ئاماژەى بەوەداوە "موچە بەهۆى بڕيارێكى پەرلەمانەوە هەڵپەسێردراوە و پەرلەمانيش تا 10ى مانگى داهاتوو لە پشودايە، ئەى جەماعەت مانگرتن چارەسەرە".

 

زياتر لە پێنج مليۆن فەرمانبەرانى عێراقى موچەيان وەرنەگرتوە و هەندێكيان دەبوايە دوو هەفتە پێش ئێستا وەريبگرن، هەندێك لە فەرمانبەران ئاماژەيان بە بەياننامەكەى وەزارەتى دارايى كردوە كە باس لەوەدەكات، "لە ڕاى گشتى شاراوە نييە كە وەزارەت هەموو هەوڵێك دەدات لەم بارودۆخە تايبەتيەدا و بونى قەيرانى دارايى لە دەەوەى ئيدارەى حكومەت، كە بەهۆى دابەزينى زۆرى داهاتى نەوت و ڤايرۆسى كۆرۆنا و كاريگەريە ناوخۆيى و جيهانيەكانەوە هاتووەتە ئاراوە.

 

وەزارەتەكە ڕونيشيكردوەتەوە، ئەوەش بوەتە هۆى كورتهێنانى پارەى نەختينەى دەوڵەت، بەتايبەتى لەگەڵ ئەوەى كە ساڵى ڕابردوو ژمارەى فەرمانبەران بەشێوەيەكى پلان بۆ دانەڕێژراو زيادى كردوە.

 

فەرمانبەرێك بە ماڵپەڕى "المدى"ى وتوە، "كوا بەڵێنەكانى حكومەت، نەيوت كە داهاتى خاڵە سنوريەكانى دەستكەوتوە، كوا ئەو پارانەى كە وتى لە گەندەڵكارانى وەرگرتوەتەوە، پارەى نەت بەش ناكات، حساباتە سياسيەكان ڕێگە نادەت دواى حوتەكانى گەندەڵى بكەون، لەكاتێكدا تەنها هاوڵاتيان قوربانين".

 

بەپێى بەڵگەنامەكان، وەزارەتى دارايى داواى لە ئەميندارى گشتى ئەنجومەنى وەزيران كردوە كە پەلە بكات لە تێپەڕاندنى ياساى قەرزى ناوخۆيى، بۆ ئەوەى بينێرنە پەرلەمان تا پەلە بكەن لە دابينكردنى پارە بۆ موچە.

 

نەبيل مەرسومى شارەزايى ئابوريى بەهەمان پێگەى وتوە، سێ شيكردنەوە لەپشت پرۆژە ياساكەى ئەم دواييەى وەزارەتى داراييەوە هەيە كە پێشكەشى ئەنجومەنى وەزيران كراوە تايبەت بە قەرزى ناوخۆيى بۆ دابينكردنى موچە.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، نوسراوەكە باس لە ئاژاوە دەكات لە ئەداى وەزارەتى داراييدا، شيكردنەوەى يەكەم ئەوەيە، پرۆژە ياساى بودجەى 2020 بونى نييە ئەوەش دواى ئەوەى كۆپى يەكەمى لە پەرلەمان كشێنرايەوە و كار بە خشتەى داهاتەكان دەكەن بۆ ئەم سێ مانگەى كەماوە، ئەوەش بەپێى ئەو ياسا نوێيەى قەرز كە وەزارەتى دارايى پێشكەشى كردوە.

 

سەبارەت بە شيكردنەوەى دووەم ڕونيكردوەتەوە، ئەگەرى هەيە نەتوانرێت موچەى فەرمانبەران خەرجبكرێت تا ئەو كاتەى كە ياساكە پەسەند نەكرێت، هەرچى شيكردنەوەى سێيەميش بريتييە لەوەى كە ئەم وڵاتە لە مايەپوچبونى داراييدايە بەهۆى ئەو سياسەتە ئابوريەى كە هەيە.

 

ئەو شارەزا ئابوريە ڕونيشيكردوەتەوە، بەتايبەتى لەبەر ڕوناكى ئاراستەكانى دەوڵەت بۆ دابينكردنى هەلى كارى نوێ بەبێ نوێكردنەوەى چالاكى ئابوريى نوێ، ئەوەش لەبەر رۆشنايى پاشەكشەى داهاتى دەوڵەت بەهۆى دابەزينى نرخى نەوت و هەناردە و پاشەكشەى داهاتە نانەوتييەكانيش.