گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ ژمارەیەک ’’تیرۆرستی داعش لە سلێمانی’’ دەستگیرکران

2020.09.29 - 19:35
وێنە؛ ژمارەیەک ’’تیرۆرستی داعش لە سلێمانی’’ دەستگیرکران

ناس کورد-

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستگیرکردنی نۆ تیرۆرستی داعشی لەشاری سلێمانی بەهاوکاری دژەتیرۆری سلێمانی ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبیژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: "بەهاوکاری دژەتیرۆری سلێمانی نۆ تیرۆرستی داعشمان لە سلێمانی دەستگیرکردووە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیرۆرستەکان سەربە "ولايەتى عێراق كەرتى باشور"ن، بەپێى مادەى 4ى تيرۆر فەرمانی دەستگيركرديان بۆ دەركرابوو.

 

ئەمە یەکەمجار نییە تیرۆرستانی داعش لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیردەکرێن و پێشتریش چەندین تیرۆرستی دیکە دەستگیرکراون.