ناس کورد-
سەركردەیەكی پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی نامەیەكی بڵاوكردەوە كە تیشك دەخاتە سەر بارودۆخی جیابوونەوەی نەوەی یەكەم و دووەمی "كۆمەڵی برایانی موسوڵمان - ئیخوان" كە دواتر بووە هۆی دابەشبوونی "ئیسلامی سیاسی".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلولی 2020، تۆفیق کەریم، ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی ئەو حزبە نامەیەكی ماڵئاوایی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك بڵاوكردەوە كە ساڵی 1988 ئاڕاستەی سەركردەی پێشووی یەكگرتوو مەولود باوە مورادی كردووە لەبارەی ناكۆكییەكانی چۆنییەتی ڕێكخستنی "كاری ئیسلامی لە كوردستان".
تۆفیق كەریم كە ئێستا وەك نوسەر و وەرگێڕ و ڕۆشنبیرێكی ئیسلامی كاردەكات نوسیویەتی، پاش ئاشكرابوونی ڕێكخستنی نوێی "برایانی موسڵمانان لە عێراق ـ ئیخوان"، دەزگای ئاسایشی بەعس دەستیكرد بە دەستیگیركردنیان، لەم كاتەشدا كۆچكردوو مامۆستا سدیق عەبدولعەزیز كە بەرپرسی لقی كوردستانی برایان بووە لەگەڵ كۆمەڵێكدا ئاوارەی ئێران بووە، لەپاش خۆپیشاندانی 13ی ئایاری 1987، "كادرەكانی تری ئەم كۆمەڵە هەمان رێگایان گرتوەتەبەر و لە ئۆردوگاكانی ئێران، مشتومڕ لە ناوخۆی ڕێكخستنی نوێدا لە نێوان نەوەی یەكەم و نەوەی دووەهەمی ڕێكخستن، سەری هەڵداوە."
بەپێی نووسینەكەی تۆفیق كەریم، نەوەی دووهەمی ڕێكخستنی "ئیخوان" كە ئارام قادر، ئیكرام كەریم، غازی حمە ئەمین، تۆفیق كەریم بوون ئاواتەخوازی شۆڕشی چەكداری بوون، هەروەها سەرسەختانە لایەنگری مامۆستا سدیقیشیان كردوە لەهەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی ڕێكخستنی نێونەتەوەیی برایانی موسڵمان "ئیخوان"، بەڵام نەوەی یەكەم بێزاربوون لەم هەنگاوە و ویستویانە بەخێرایی خۆیان یەكلاكەینەوە "یان چەك هەڵگرتن یان رێكخستن"، ئەم مشتومڕەش زیاتر لە ساڵێكی خایاند، تا ئەوكاتەی سەرجەم كادرانی ڕێكخستنی نوێ بڕیار دەدەن لە مانگی تشرینی یەکەمی 1988 بگەڕێنەوە بۆ كوردستانی عێراق.
جێگەی ئاماژەیە ئەم ناكۆكییەی ناو "برایانی موسوڵمان" لە كوردستان لە ساڵانی 1990 بووە هۆی جیابوونەوەی بزوتنەوەی ڕاپەڕین "بەشێك لە كۆمەڵی ئێستا" و یەكگرتوو كە تا ئێستاش وەك دوو هێڵی ئیسلامی ڕكابەری یەكتر دەكەن.
دەقی نامەکە: