گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی حکومەتى عێراق لەبارەى داخستنی باڵیۆزخانەکان لە بەغدا

2020.09.29 - 17:44
لێدوانی حکومەتى عێراق لەبارەى داخستنی باڵیۆزخانەکان لە بەغدا

ناس کورد-

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کشانەوە یاخود داخستنی هەر نێردەیەکی دیبلۆماسیی هەر وڵاتێک "دەرئەنجامی کارەساتباری بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت و هەوڵی تەواو دەدەین بۆ پاراستنیان".

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلولی 2020، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی هەفتانەى خۆیدا وتی، سەرۆكوەزيران جەختیکردووەتەوە لەوەى كە عێراق و حكومەتەكەى گۆڕینی عێراق بە مەيدانى ڕوبەڕوبونەوەى ئەمريكا و ئێران ڕەتدەكاتەوە، هەروەها واشنتۆن و ئێرانيش پشتگيرى ئەو هەڵوێستەى عێراق دەكەن.

 

"كازمى جەختیکردووەتەوە كە بڕيارى جەنگ و ئاشتى لە دەسەڵاتەكانى دامەزراوە دەستوريیەكانى عێراقە، لە ئێستادا داگیرکەر لە عێراق بوونى نييە،" تەڵاڵ وای وت.

 

دەشڵێت، "هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لەسەر داواكارى حكومەتەكانى پێشووى عێراق هاتوون".

 

مەلا تەڵاڵ جەختیکردووەتەوە کە کازمی سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپاردووە بە پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان و گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنەکان بۆ ئەو مەبەستە.