ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی ڕاگەیاند و ئاشکرایکردووە، باندەکە لەڕێگەی ئافرەتەوە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندووە و دواتر ماڵەکانیان تاڵان کردوون، دەشڵێت، چەکێکی ئێم فۆڕ و بڕێک پارەشیان پێگیراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلولی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: "به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ( 444) له‌یاسای سزادانی عیراقی باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکردووە کە هه‌ستاون به فریودانی چه‌ند كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه و دواتر ماڵه‌كانیان تاڵانكردون و پاره‌وچه‌ك و ئاڵتونیان لێ دزیون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌هه‌ندێك تاواندا له‌ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكیان بڕیوە و له‌هه‌مان كاتدا مامه‌ڵه‌یان به شوێنه‌واری به نرخ و گرانبه‌ها و مێژوییه‌وه كردووه.
ئاسایشی سلێمانی بەمشێوەیە ناسنامەی پێنج تۆمەتبارەکەی ئاشكراکردووە: " م،ك،ك له‌دایكبوی ساڵی 1986، د،ا،ح له‌دایكبوی 1990، ا،ج،س له‌دایكبوی 1988، ا،ع،ح له‌دایكبوی 1995 ڕه‌گه‌ز مێ، چ،ح،ح 1990 ڕه‌گه‌ز مێ."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، له‌كاتی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵه‌كانیان چه‌ندین پارچه چه‌ك و زێر و بڕه‌پاره‌یان پێ گیراوه كه بریتین له (یه‌ك چه‌كی ئیم فۆر ، یه‌ك ده‌مانچه ، بڕی 2650 درهه‌می ئیماراتی).
ئەوەش هاتووە، سه‌رجه‌میان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه و ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممەش ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ ئافرەت و پیاوێکی ڕاگەیاند کە بەناوی سواڵکردنەوە چوونەتە ماڵان و دزیان لێکردوون.