ناس کورد-
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان چووە قۆناغێکی نوێ و تورکیاش ڕاستەوخۆ چووە شەڕەکەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی تورکی فڕۆکەیەکی ئەرمینی خستووەتە خوارەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلولی 2020، وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا دەڵێت، فڕۆکەیەکی تورکی جۆری ئێف شانزە تەقەی لە فڕۆکەیەکی جۆری سو-25ی ئەرمینی کردووە و بەهۆیەوە تێکشکاوە.
دەشڵێت، "فڕۆکە تورکییەکە لە فڕۆکەخانەى گانجا لە ئازربایجان فڕیوە و بۆ هاوکاری سوپای ئەو وڵاتە هەڵفڕیوە بۆ لێدانی بنکە و بارەگاکانی سوپای ئەرمینیا لە شاری فاردینس."
باسی لەوەشکردووە، "فڕۆکە تورکییەکە هاتووەتە بواری ئاسمانی ئەرمینیا، هاوکات فڕۆکەوانی فڕۆکە ئەرمینییەکەش گیانیلەدەستداوە."