گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی عێراقی ئاشکرا کرد

2020.09.29 - 16:58
وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی عێراقی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتى دارايى عێراق خەرجكردنى موچەى مانگى تشرينى يەكەمى خانەنشينانى مەدەنى و سەربازى ڕاگەياند و بڕيارە سەرەتاى هەمان مانگيش دابەش بکرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلولی 2020، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، "وەك جێبەجێكردنى ڕێنماييەكانى مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێراق، عەلى عەبدولئەمير عەلاوى فەرمانى بە بەڕێوەبەرايەتى ژمێريارى و دەستەى خانەنشينى نيشتمانى كردوە بۆ دابەشكردنى موچەى مانگى تشرينى يەكەمى خانەنشينان."

 

ڕونيشكراوەتەوە، "موچەكە هەر لەسەرەتاى مانگى تشرينى يەكەمەوە دابەشدەكرێت و موچەى خانەنشينانى مەدەنى و سەربازييە."

 

جەختیشیکردووەتەوە کە دابەشكردنەكە لە "ڕێگەى كەناڵە فەرمييەكانەوە دەبێت کە بانكەكان و كەناڵە ئەلكترۆنييەكانن."