گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردنی ئەمیری دەوڵەتی کوەیت ڕاگەیەنرا

2020.09.29 - 16:51
مردنی ئەمیری دەوڵەتی کوەیت ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

سەباح ئەحمەد جابر سەباحی، ئەمیری دەوڵەتی کوەیت لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 


دیوانی ئەمیندارێتی کوەیت کۆچی دوایی ناوبراوی ڕاگەیاند دوای ئەوەى لە 23ی ئەیلول چووەتە ئەمریکا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

 


کەمێک پێش ئێستا، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی کوەیت بەرنامەکانی ڕاگرت و دەستیکرد بە لێدانی قورئان، هاوکات ئاڵای کوەیت لەسەر کۆشکی "دار السلوی" هێنرایە خوارەوە.

 


شێخ سەباح ئەحمەد جابر موبارەك سەباح لەدایكبووی 1929یە، پانزەهەمین میری دەوڵەتی كوەیت و پێنجەمینە دوای سەربەخۆیی وڵات لە بەریتانیا.

 


ماوەی 40 ساڵ وەزیری دەرەوە بووە بەتایبەت لە سەردەمی داگیركردنی كوەیت لەلایەن عێراقەوە لە ساڵی 1990 و رۆڵێكی سەرەكیی دیوە لە كۆكردنەوەی پاڵپشتی بۆ "پڕۆسەی ئازادكردنی كوەیت"، لە 29 حوزەیرانی 2006 بووتە میری وڵات و لە ئەیلولی 2020 بەهۆی نەخۆشییەوە گوازرایەوە بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

 


لە سەردەمی ئەودا ژنانی كوەیت مافە سیاسییەكانیان بەدەستهێناوە، یەكەم ژن لە كابینەی ئەودا بووەتە وەزیر (2005)، بۆ یەكەمجاریش بەزۆر سەربازیكردنی گەڕاندوەتەوە بۆ وڵات، لە 2014 لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە نازناوی "فەرماندەی كاری مرۆیی" پێ بەخشراوە، بە شێخی دیبلۆماسیەتی عەرەبی دەناسرێت و سەردەمەكەشی تاڕادەیەكی زۆر بە ریفۆرمخواز.