گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەلەفزیۆنی كوەیت بەرنامەکانی ڕاگرت و دەستیكرد بە پەخشكردنی قورئان

2020.09.29 - 16:31
تەلەفزیۆنی كوەیت بەرنامەکانی ڕاگرت و دەستیكرد بە پەخشكردنی قورئان

ناس کورد-

تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی كوەیت پەخشی ئاسایی ڕاگرت و دەستیکرد بە پەخشكردنی قورئان، ئەوەش لەکاتێکدایە كە سەباح ئەحمەد جابر سەباحی ئەمیری ئەو وڵاتە لە ئەمریکا نەخۆشە و چەند جارێکیش هەواڵی مردنی بڵاوبووەوە.

   

ڕۆژی 23ی حوزەیرانی ڕابردوو، ئەمیری کوەیت بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەمریکای کرد و نەواف ئەحمەدی کوڕی بۆ جێگری خۆی و ڕاییکردنی کارەکان دەستنیشان کرد.

 

لە ماوەى چەند هەفتەى ڕابردوودا چەندین جار هەواڵی مردنی ناوبراو لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام حکومەتى کوەیت ڕەتی کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆش جارێکی تر هەواڵەکە بڵاوکرایەوە.

 

هاوکات هاشتاکی سەباح ئەحمەد جابر سەباحی تویتەری کوەیتی داگیرکردووە و کوەیتییەکان نزای چاکبوونەوەى بۆ دەخوازن.