گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا چنگی لە نەوتی خاو گیرکردووە و ناهێڵێت نرخەکەى بەرزبێتەوە

2020.09.29 - 16:13
کۆرۆنا چنگی لە نەوتی خاو گیرکردووە و ناهێڵێت نرخەکەى بەرزبێتەوە

ناس کورد-

بەهۆی مەترسییەکانی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، بەرهەمهێنەرانی بواری نەوت نیگەران بوون، ئەوەش وایکردووە خواست لەسەر نەوتی خاو زیاتر کەمببێتەوە و نرخەکەشی ڕوو لە دابەزین بکات.

 

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕوێتەرز، شەپۆلی نوێی کۆرۆنا ئاستەنگییەکی زۆری دروستکردووە بۆ زیادبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو و ڕێگەنادات نرخەکەى بەرزبێتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلولی 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت 32 سەنت دابەزی، کە دەکات 0.8%ی نرخەکەی و لە دوایین مامەڵەدا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 42.55 دۆلار فرۆشرا.

 

لە بەرانبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 34 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دواین مامەڵەدا بە  40.26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی 0.8% دابەزیوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت و تەکساس بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە مانگی ئابی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دی، ئەوەش دوای زیاد بوونی خواست لەسەر سوتەمەنی فڕۆکەکان.

 

بەپێی ئامارەکانی کۆرۆنا، تا ئێستا ژمارەی مردووانی ئەو ڤایرۆسە ملیۆنێک کەسی تێپەڕاندوە و بەردەوامیش ژمارەی توشبووان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە زیادبوندایە، ئەوەش نیگەرانی لەبارەی دووبارە پەکخستەوەی جموجۆڵە ئابورییەکان لێکەوتوەتەوە.