گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار خاڵ لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران

2020.09.29 - 15:20
چوار خاڵ لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران

 ناس کورد-

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەران بڵاوکردەوە و لەو بارەیەوە چوار خاڵى خستەڕوو.

 

لە راگەیەندراوەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، داوا کراوە حکومەت پەلە بکات لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران.

 

لە راگەیەندراوەکەدا چوار خاڵ لەبارەى دواکەوتنى مووچە خراوەتە ڕوو و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە یاسای تەمویلی كورتهێنان نەگەیشتوە بەپەرلەمان و دوا دەكەن حكومەت بەزویی پلانی چاكسازی ئابووری بنێرێت.

 

هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "دابینكردنی پارەی موچە تایبەتمەندی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە".

 

ئەوەش رونکراوەتەوە کە دارایی پەرلەمان ئەوپەڕی هەوڵ دەدات یارمەتی حكومەت بدات.

 

لەدوا خاڵیشدا لیژنەکە داوا لەوەزارەتی دارایی دەکات پەلە بكات لە دابەشكردنی موچە.