گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای 100 ساڵ لەبەخشینی ماڵتا داوای دانی قرشێکی مێژوویی لەبەریتانیا دەکاتەوە

2020.09.29 - 15:11
دوای 100 ساڵ لەبەخشینی ماڵتا داوای دانی قرشێکی مێژوویی لەبەریتانیا دەکاتەوە

ناس کورد-

دوای زیاترلە نیو سەدە لە دۆزینەوەی دانی قرشێک لەلایەن بەریتانییەکانەوە لە کەناراوەکانی دوورگەی وڵاتی ماڵتا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنەها ساڵ، حکومەتی ماڵتا لە ئێستادا داوای گەڕاندنەوەی ئەو دانە قرشە لە بەریتانیا دەکات.

 

ڕۆژنامەی"تایمز ئۆف ماڵتا" بڵاویکردەوە "جۆزێ هێریرا، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی ماڵتا داوای لە حکومەتی بەریتانیا کردووە ئەو دانە قرشەی کە پێش زیاتر لە نیو سەدە لە کەناراوەکانی دورگەکە دۆزراوەتەوە بگەڕێتەوە بۆ مۆزخانەی وڵاتەکەی".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە "دانی ئەو قرشە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر 23 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ولە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن (سێردێڤید ئتنبرۆ) لە میانەی گەشتێکی خێزانیدا لە کەناراوەکانی دوورگەی ماڵتا دۆزییەوە و دواتر وەک دیاری بەخشی بە شا جۆرج کە ئەوکات تەمەنی تەنها حەوت ساڵ بووە".  

 

رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات،  لەئێستادا وەزیری ڕۆشنبیری ماڵتا داوای ئەوە دەکات ئەو دانە قرشە بە زووترین کات بگەڕێندرێتەوە وڵاتەکەی، بەڵام میکانزم وشێوازی گەڕاندنەوەکەی ئاشکرا نەکردووە.