گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکێک بەبڕی هەشت ملیۆن دینار پێشینە دەدات بە هاووڵاتیان

2020.09.29 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
بانکێک بەبڕی هەشت ملیۆن دینار پێشینە دەدات بە هاووڵاتیان

ناس کورد-

نوسینەگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشیدی سەر بەحکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەبڕی هەشت ملیۆن دینار پێشینە دەدات بەخانەنشینان و بۆ وەرگرتنى پێشینەکەش مەرجێکى داناوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ(سێشەممە، 29ی ئەیلولی 2020) نوسینەگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشیدی سەر بەحکومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند "بەبڕی تاهەشت ملیۆن دینار پێشینە دەدات بەخانەنشینانی عێراق، پێشینەکەش بەگوێرەی بڕی موچەی خانەنشینەکە ولە ماوەی سێ ساڵدا دەدرێتەوە بە بانک".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی نوسینەگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشید" پێشینەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە 75 ساڵ زیاتر نییە، دەتوانن لەڕێگەی لقەکانی بانکەوە لە پارێزگاکانی عێراق داوای وەرگرتنی ئەو پێشینەیە پێشکەش بکەن".