گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی و هۆکاری کوشتنى کوڕەکەى کەنەکەوەى ئاشکراکرد

2019.04.30 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی و هۆکاری کوشتنى کوڕەکەى کەنەکەوەى ئاشکراکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد_ پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کوڕە 13 ساڵەى کە ڕۆژی 28ی نیسان تەرمەکەى لە گەڕەکی کەنەکەوە دۆزرایەوە لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە کوژراون. پۆلیسی سلێمانی لە بەردەم ڕاگەیەندنەکاندا و لە شوێنى ئەنجامدانى تاوانەکە لە گەڕەکی کەنەکەوە ڕایگەیاند، دوو هاوڕێی ڕاوێژ کە یەکێکیان هاوڕێی نزیکی بووە لە قوتابخانە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە. وتیشى، ئەو دوو تۆمەتبارە شەوی پێش تاوانەکە تەلەفۆنیان بۆ ڕاوێژ کردووە و پێیان ووتووە کە سبەینێ بێت بۆ ئەو شوێنە کە تاوانەکەیان ئەنجام داوە. . ئاماژەى بەوەشکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی 17 ساڵە و ئەوی تریان تەمەنی 18 ساڵە، دانیان بەوەداناوە کە لەبەر موبایلەکەی کە موبایلێکى گرانبەها بووە و بڕێک پارە کە پێی بووە کوشتوویانە. پۆلیسی ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکان دانیان بەوەداناوە کە نزیکەى 150 هەزار دیناری عێراقی قەرزداربوون، بۆیە ویستوویانە هاوڕێکەیان بکوژن تاوەکو موبایلەکەى بفرۆشن و پارەکەى پێ بدەنەوە. ئاماژەى بەوەشکرد، دوای ئەوەى ڕاوێژ چووەتە شوێنەکە لە گەڕەکی کەنەکەوە، یەکێکیان بەردێکى داوە لە سەری و ئەوی تریان خنکاندوویەتى و دواتر دەستیان لە ملی داوە تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە گیانى سپاردووە. https://www.facebook.com/Sulaymanya.Police/videos/2224338074498580/?__xts__%5B0%5D=68.ARCuo5ZBWrw0q2FluXMq_uXrvJ0yjnVySLYWzKTqySD9KbYUBnnI85ZF0AKiABCkkmjd5rjd-oW_ph76lLTI_zhYGSuMQcraNLCL6bcDhnyNHVcyOZiSjAFOfdBJVcmOCOQOvlmI7g5FLK-dBhZlULJdwAeLFmn1Cxdj08dFAUVvv4b-bjDkIcjXQwEKfbnc4APpRuU4KDvLTTvn5B2xqSVsJ5jVZvgwjeVYMb_wxwSQP9DIdsTiYQsKfpo7LGF4qku-fTkRkDl6dCCwyuX8HJk53j4dCdb5FMzn3RIJT4WK6Z6vzDme_w2B8byvu2mwxRGLaQU2NALbh2PMirmDrHtpgQcsMNyboXk&__tn__=-R