ناس کورد-
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق پرسەنامەیەکى ئاڕاستەى بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەڵاح کوێخا کرد و هاوخەمى خۆى بۆ کۆچى دوایی نیشاندا.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە "به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو برای ئازیزمان (سەڵاح کوێخا) پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین و سەرپەرشتیاری پێشووی یٔیدارەی گەرمیان-مان بیست، ھەڤاڵ سەڵاح کوێخا بەشێکی زۆری تەمەنی لە سەردەمی خەباتی شاخ وەک پێشمەرگە و شار وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تەرخانکردبوو بۆ خزمەتی خەڵک، کۆچی دوایی جێگای داخە".
هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو "به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و داوام له خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات".
سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیارى پێشووى ئیدارەى گەرمیان درەنگانى شەوى ڕابردوو کۆچى دوایی کرد و ئەمڕۆ (سێشەممە) لە مەراسیمێکدا لە گەرمیان بەخاک سپێردرا.