گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى رۆشنبیرى هاتە دەنگ

نوسەرێكی شیعە داوای هەڵوێست دژی كورتە فیلمێكی كوردی دەكات

2020.09.29 - 13:53
نوسەرێكی شیعە داوای هەڵوێست دژی كورتە فیلمێكی كوردی دەكات

ناس کورد-

نوسەرێكی شیعە داوای وەرگرتنى هەڵوێست دژی كورتە فیلمێكی كوردی دەكات، کە باس لە روبەڕووبونەوەی پێشمەرگە و گروپێک چەکدارى شیعى دەکات، وەزارەتى ڕۆشنبیریش لەسەر فیلمەکە داواى جوڵاندنى سکاڵا لەسەر حەمکۆ دەکات.

 

کورتە فیلمەکە کەماوەکەى 3:52 خولەکە، باس لە هێرشى گروپێکى شیعى دەکات کە جلوبەرگەکانیان هاوشێوەى جلوبەرگى گروپەکانى حەشدى شەعبییە و بەپاساوى هەوڵدان بۆ جیابونەوە لە عێراق هێرشدەکەنە سەر پێشمەرگە، بەڵام تێکدەشکێن.

 

سەلیم ئەلحەسەنی کە بەرپرسێكی باڵای پێشووی حیزبی دەعوەیە و مامۆستای خانەنشینە لە كۆلێجی ئەندازەی زانكۆی مانچستەری بەریتانیا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "ئەو فیلمە گاڵتە بە شیعە و رەمزەکانى دەکات".

 

ئەلحەسەنی کە لە ئێستادا لەرێگای پەیج و سەكۆی تایبەتەوە رۆژانە وتار و شیكاری لەسەر دۆخی عێراق و كاروباری شیعە بڵاو دەكاتەوە ئاماژەى بەوەشکردووە، لە فیلمەکەدا بە ئانقەست گاڵتە بە ئیمامى عەلى و ئیمام حوسێن دەکرێت، بۆیە پێویست هەڵوێست بەرانبەرى وەربگیرێت.

 

لاى خۆیەوە، وەزارەتى رۆشنبیرى هەرێم لە نوسراوێکدا داواى لەسەرۆکایەتى داواکارى گشتى کردووە سکاڵا لەدژى هونەرمەند حەمکۆ تۆماربکات بەتۆمەتى بێڕێزیکردن بە مەزهەبى شیعە، کە لە فیلمەکەدا رۆڵى سەرەکى دەگێڕێت.