گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکنینێکى ’خێرا و هەرزان’ بۆ دیاریکردنى توشبووانى کۆرۆنا ئاشکراکرا

2020.09.29 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
پشکنینێکى ’خێرا و هەرزان’ بۆ دیاریکردنى توشبووانى کۆرۆنا ئاشکراکرا

ناس کورد-

رێکخراوى جیهانیى تەندروستى بەردەستبوونى ئامێرى پێویستى پشکنینى نوێی کۆرۆناى ڕاگەیاند، کە دەتوانێت لەماوەى چەند خولەکێکدا توشبووانى کۆرۆنا دیاری بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەو پشکنینە نوێیە، کە تێچووەکەى تەنها پێنج دۆلارە، بە گۆڕانکارییەکى گرنگ دادەنرێت لە دەستنیشانکردنى توشبووان لە وڵاتانى هەژار و تازە گەشەسەندوودا، کە بەدەست کەمى فەرمانبەرى تەندروستى و کورتهێنان و کەمى تاقیگەوە دەناڵێنن، ئەوەش بەگوێرەى ماڵپەرى بی بی سی.

 

بەگوێرەى ئەو رێککەوتنەى لەو بارەیەوە لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان کراوە، 120 ملیۆن یەکەى پشکنین تا شەش مانگى داهاتوو بەردەستدەخرێت.

 

تیدروس ئەدهانوم، بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوى جیهانیى تەندروستى دەڵێت "پشکنینە نوێیەکە ئاسانە بۆ هەڵگرتن و بەکارهێنان، ئەنجامەکەى لەنێوان 15 بۆ 30 خولەک دەردەچێت لەجیاتى چەند کاتژمێر و رۆژێک".

 

شارەزایان دەڵێن، کەمبوونەوەى ڕێژەى پشکنین لەهەندێ وڵات کە ژمارەى توشبووانیان بەرزە، وەک هند و مەکسیک، دەبێتە هۆى شاردنەوەى ئاستى ڕاستەقینەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.