کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- یانەی پێشمەرگەی هەولێر گەڕێک پێش کۆتاییهاتنی خولی نایابی کوردستان پلەی یەکەمیی مسۆگەرکرد و ئەمڕۆ ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا. . لە یارییەکانی گەڕی 25ی خولی نایابی کوردستان، یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەرامبەر یانەی هەندرێن یارییکرد و بۆ بوون بە پاڵەوان تەنها پێویستی بە خاڵێک هەبوو، لە کۆتاییشدا دوای ئەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەربوو، ئەو خاڵەی بەدەستهێنا و بەکۆکردنەوەی 48 خاڵ بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان. . ئەمە دووەمجارە پێشمەرگەی هەولێر ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، یانەی نەورۆزی شاری سلێمانیش بە 44 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەکەدا دێت. . یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بەبەشداریی 14 یانە بەڕێوەدەچێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆتا گەڕی خولەکە ئەنجامبدرێت. . .