گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەروازە سنورییەکانى عێراق بەرەو خاڵە سنورییەکانى هەرێم دەجوڵێت

2020.09.29 - 10:09
دەروازە سنورییەکانى عێراق بەرەو خاڵە سنورییەکانى هەرێم دەجوڵێت

ناس کورد-

دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر دانانى پلانێک بەمەبەستى رێگریکردن لە هاوردەکردنى کاڵاى قەدەغەکراو لەسەرجەم دەروازەکان لەناویاندا دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان.

 

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لیوا عومەر وائیلى، سەرۆکى دەستەکە رۆژى دووشەممە لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانى پاسەوانى سنور کۆبووەتەوە و داواى لێکردوون بەدواداچون بکەن بۆ پڕۆسەکانى بەقاچاخبردن لەدەروازە نافەرمییەکانەوە، لەگەڵ پێویستى کۆنتڕۆڵکردنى پرسی هاوردەکردنى کاڵا قەدەغەکراوەکانى پێچەوانەى رۆژنامەى کشتوکاڵى.

 

وائیلى جەختیکردووەتەوە لەسەر کارکردن بە فەرمان و رێنماییە حکومییەکان بۆ پشتیوانى لە بەرهەمى ناوخۆیی، دانانى پلانێکى پێویست بۆ رێگرى لە هاوردەکردنى کاڵاى قەدەغەکراو لەسەرجەم خاڵە سنورییەکان لەناویاندا خاڵە سنورییەکانى هەرێم.

 

حکومەتى عێراق بەردەوام هەرێم تۆمەتبار دەکات بەوەى دەروازە سنورییەکانى بوونەتە شوێنى هاوردەکردنى کاڵاى قەدەغەکراو و رەوانەکردنى بۆ بازاڕەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراق.