ناس کورد - هەڤاڵ غالب
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە،٢٩ی ئەیلولى 2020) لە گوندێکی سەربە ناحیەی ئاغجەلەری سنوری قەزای چەمچەماڵ ژنێک بە فیشەکی تاپڕ گیانی لەدەستدا .
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروشتی چەمچەماڵ بە ناس کوردى ڕاگەیاند :"بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ تەرمی ژنێک هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە قەزای چەمچەماڵ کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو ".
وتیشی " ژنەکە تەمەنی ٣١ ساڵە و ڕوداوەکە لە گوندی (کانی گەوهەر)ی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر ڕوویداوە ".
بەوتەی شەریف ڕەحیم بەمەبەستی لێکۆڵینەوە تەرمی ئەو ژنە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە .