گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەى لیژنەى دارایى لەبارەى مووچەى فەرمانبەران

2020.09.29 - 09:13
رونکردنەوەى لیژنەى دارایى لەبارەى مووچەى فەرمانبەران

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق بڕى ئەو کورتهێنانەى ئاشکرا کرد کە لە مووچەى مانگى ئەیلوولى فەرمانبەراندا بۆ حکومەتى عێراق دروست بووە و ئاشکراى کرد لە دوو ڕۆژى داهاتوودا دەستدەکرێت بە دابەشکردنى مووچە.

 

هەیسەم جبورى، سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند " بڕى 800 ملیۆن دۆلار کورتهێنان هەیە لە مووچەى مانگى ئەیلوولى فەرمانبەران بەواتاى لە %15".

 

وتیشى "وەزارەتى دارایى دڵنیایى ئەوەیانداوە کە لە ماوەى دوو ڕۆژى داهاتوودا ئەو کورتهێنانە پڕ دەکەنەوە و دەستدەکەن بە دابەشکردنى مووچە.

 

لێدوانەکەى جبورى لە کاتێکدایە کە دوێنێ (دووشەممە) وەزارەتى دارایى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانى چاودێرى کۆمەڵایەتى بڵاوکردەوە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە پابەندن بە گرەنتیکردنیان. 

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، وەزارەتى دارایى عێراق جەخت لەسەر پابەندبوونى خۆى بە دابینکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەکاتەوە.