گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى نوێى کۆرۆنا لە جیهان ’لەهەر 16 چرکەیەکدا کەسێک گیانلەدەستدەدات’

2020.09.29 - 08:22
ئامارى نوێى کۆرۆنا لە جیهان ’لەهەر 16 چرکەیەکدا کەسێک گیانلەدەستدەدات’

ناس کورد-

ئامارێکى نوێ کە ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە ئاشکراى دەکات، گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لە سەرتاسەرى جیهان بەربەستى ملیۆنى تێپەڕاندووە و لەگەڵ هەڵکشانى ژمارەى گیانلەدەستدانیش لە هەندێک لە وڵاتان ژمارەى توشبوون بە پەتاکە، لەبەرزبوونەوەدایە.

 

بەگوێرەى ئامارەکەى رۆیتەرز نێوەندى گیانلەدەستدان هەتا ئێستا بەجۆرێکە کە لە هەر 24 کاتژمێرێکدا 5400 توشبوو گیانلەدەست دەدات.

 

ئەو ڕێژەیەش بە واتاى گیانلەدەستدانى نزیکەى 226 کەس لە هەر کاتژمێرێکدا و لە هەر 16 خولەکێکدا کەسێک و لە ماوەى بینینى یارییەکى تۆپى پێدا کە ماوەکەى 90 خولەک بێت 340 توشبووى کۆرۆنا گیانلەدەست دەدات.

 

بەگوێرەى ئامارەکەى رۆیتەرز هەریەک لە ئەمریکا و بەرازیل و هیند نزیکەى لە %45ى سەرجەمى گیانلەدەستدانى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان پێکدەهێنن و ناوچەى ئەمریکاى لاتین-یش بەتەنها یەک لەسەر سێى گیانلەدەستدانى کۆرۆنا، پێکدەهێنێت.

 

بڵاوکردنەوەى ئامارەکەى رۆیتەرز لە کاتێکدایە کە دوێنێ (دووشەممە) بەرپرسێک لە ڕێکخراوى جیهانى تەندروستى رایگەیاند کە ژمارەى رەسمى ئەوانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەسەر ئاستى جیهان پێدەچێت لە کۆکردنەوە گشتییەکان کەمتر بێت، وەک ئاماژەیەک بۆ بوونى زیاتر لە یەک ملیۆن گیانلەدەستدان بەهۆى ئەو پەتایەوە.