گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانێتی سوننەكان بۆ كازمی: بەدەستی ئاسنین لە گروپە چەكدارەكان بدە

2020.09.29 - 00:07
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتی سوننەكان بۆ كازمی: بەدەستی ئاسنین لە گروپە چەكدارەكان بدە

ناس کورد-

هاوپەیمانێتی هێزە عێراقییەكانی سوننە داوای "بڕیارێكی بوێرانە" دەكات لە شوێن پێ هەڵگرتنی گروپە چەكدارە ناساییەكان و دەستگرتن بەسەر تاقمە چەكدارە لە كۆنتڕۆڵ دەرچووەكان و بەرەنگاربوونەوەیان بەدەستی ئاسنین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2020، هاوپەیمانێتییەكە لە ڕاگەیەنراوێکدا كە وێنەیەکی گەشتووە بە ناس كورد گلەیی ئەوە دەكات هێشتا ڕۆژێك تێپەڕی نەكردوە بەسەر هۆشداریی ئەوان و داواكردنیان لە سەرۆكوەزیران بۆ لێدانی گروپە چەكدارە نایاساییەكان بەدەستی ئاسنین، جارێكیتر ئەو گروپانە موشەكی كاتیۆشایان بەكارهێنا بۆ تەحەداكردنی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەكان.


هاوپەیمانێتییەكە جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی ڕوویداوە و قوربانی سڤیلی لێ كەوتووەتەوە و نابێ هەروا بە ئاسانی گوزەر بكات، هەروەها دەڵێت، دەبێت حكومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەرپرسیارێتی یاسایی و دەستوری هەڵگرن لە پاراستنی هاوڵاتیان و داوا دەكات مستەفا كازمی "بڕیارێكی بوێرانە" بدات بۆ شوێن پێ هەڵگرتنی گروپە چەكدارەكانی دەرەوەی یاسا.

 

موقتەدا سەدر و عەمار حەکیم توڕەن لە ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی عێراق و داوای چارەسەرکردنی دۆخەکە و سەپاندنی سەقامگیری دەکەن.   

  

عەمار حەکیم، سەرۆکى هاوپەیمانى عراقیون هۆشداریدا لە بوونى پلانێک بۆ داڕوخانى وڵات و بردنى بەرەو فیتنە و ململانێ، هانى لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەدات شکۆى دەوڵەت بپارێزن.  

  

حەکیم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەردەوامى بە ئامانجگرتنى دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان بەتایبەتى لە بەغدا و شوێنەکانى دیکە و ماڵى هاوڵاتییان لە ناوچەى رزوانییە کە روبەڕووى بۆردومان بووەتەوە و شەهیدى لێکەوتووەتەوە، ئاماژەیە بۆ بوونى پلانێک بۆ داڕوخانى وڵات و راکێشانى بەرەو فیتنە و ململانێ.  

  

هەروەها بەتوندى ئیدانەى ئەو "کارە تاوانکارانە" ى کردووە و هانى لایەنە پەیوەندیدارەکانى داوە، پەلە بکەن لە چارەسەرکردنى ئەو دۆخە و بە دادگایی گەیاندنى ئەنجامدەرانى هێرشەکان.  

  

هەروەها موقتەدا سەدر، ڕابەڕی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا دەڵێت، "چەند لایەنێکی گوماناوی دۆخەکە ئاڵۆز دەکەن و ئاسایش و ئاشتی دەخەنە مەترسییەوە."  

  

دەشڵێت، "ئامۆژگاری هەمووان دەکەم ژیری و شەرع و خۆشەویستی نیشتمانی بەکاربهێنن پێش ئەوەى وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی و پێکدادانی شیعی-شیعی یاخود تایەفی ببەن."  

me_ga.php?id=1074  

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەهۆى کەوتنە خوارەوەى کاتیۆشایەک لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەى بەغدا، سێ کەس کوژراون و دوو کەسى دیکەش برینداربوون کە ئەندامى یەک خێزانن و منداڵیشیان لەناودایە.  

  

زیاتر بخوێنەوە: لەدوای هێرشە موشەکییەکە.. کازمی بڕیارێکی بەپەلەی بۆ هێزەکان دەکرد  

  

سەرچاوەیەکى ئەمنى پێشتر بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، هێرشەکە کاتژمێر 6:30 ئێوارە روویداوە بەهۆى کەوتنە خوارەوەى کاتیۆشایەک بۆ سەر ماڵێک لە گەڕەکى جیهاد لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا.