گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو باوکەى سێ کچەکەى و دواتر خۆى کوشت لە فەیسبوک هۆکارەکەى نوسیبوو

2020.09.28 - 23:31
ئەو باوکەى سێ کچەکەى و دواتر خۆى کوشت لە فەیسبوک هۆکارەکەى نوسیبوو

ناس کورد-

پیاوێکى سورى دانیشتووى شاری تەرتوس هەر سێ کچەکەى خۆى کوشت، پێش ئەوەى خۆى بکوژێت.

 

بەپێی رۆژنامەى "وەتەن"ى فەرمى سوریا، ئەو تاوانە بێوێنەیە ڕۆژى یەکشەممە ڕوویداوە لەو شارە، کاتێک مامۆستایەکى وانەى بیرکارى بەناوى غەدیر سەلامە تەقەى لەهەر سێ کچەکەى و هاوسەرەکەى کردووە، پێش ئەوەى خۆى بکوژێت. 

 

هاوسەرەکەى لەو ڕووداوە ڕزگارى بووە، دواى ئەوەى گەیەنراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانە نزیکەکان.

باوکى ئەو سێ کچە، پێش ڕووداوەکە لە فەیسبوک پۆستێکى بڵاوکردووەتەوە و هۆکاری خۆکوشتنى نوسیوە و باسى لەوەکردووە، هۆکارى کوشتنى کچەکانى و خۆى بەهۆى هەڕەشەى کەسێکەوە بووە بەناوى (أ – ع) کە لە تەرتوس نیشتەجێیە و هەڕەشەی کوشتنى خۆى و کچەکانى و سوتاندنیان کردووە، وەک ئەوەى لە تۆمارى دەنگى ناو ئامێرى تابلێتەکەیدا هەیە.

 

پۆستەکە کە لەلایەن بکوژەکەوە بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات کە ئەندامى یەکێک لە میلیشیاکانى فەیلەقى قودسى سەر بە سوپاى سوریا بووە کە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانى دەکرێت.