گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى داوای تێپەڕاندنى یاساى هەڵبژاردنەکان دەکات بەبێ هیچ جیاکارییەک

2020.09.28 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى داوای تێپەڕاندنى یاساى هەڵبژاردنەکان دەکات بەبێ هیچ جیاکارییەک

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لایەنە کوردییەکان لەگەڵ تێپەڕاندنى یاساى هەڵبژاردندان، بەبێ ئەوەى جیاکاریی بۆ هیچ پارێزگایەک بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالیدە خەلیل، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، "ناکۆکى هەیە لەناو کوتلە سیاسییەکان کە بووەتە هۆى دواخستنى دەنگدان لەسەر یاساى هەڵبژاردنەکان، لەناویاندا هەندێ پەرلەمانتارى نەینەوا و کەرکوک داوادەکەن پارێزگاکانیان بەجیا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

 

وتیشى، "لایەنە کوردییەکان لەگەڵ تێپەڕاندنى یاساکە و وەڵامدانەوەى دەنگى شەقامن، بەجۆرێک جیاکاریی بۆ هیچ پارێزگایەک نەکرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە هەمان پێوەر بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا بسەپێنرێت".

 

پەرلەمانى عێراق ڕۆژى شەممە دەنگیدا لەسەر میکانیزمى دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن و ڕێگەدان بە پابەندبوون بە زيادەڕەوى جوگرافى و هەمەڕەنگى پێكهاتەكان لەناو هەر پارێزگايەكدا، بەڵام دەنگدانى لەسەر دابەشکردنى بازنەکان دواخست بۆ رۆژى شەممەى داهاتوو.  

  

لە دانيشتنەكەدا زۆرينەى پەرلەمانتارانى كوتلەكانى هاوپەيمانى دەوڵەتى ياسا و فەتح و چەند پەرلەمانتارێكى كوتلە سونى و كورديەكان كشانەوە، بەهۆى ئەوەشەوە ڕێژەى ياسايى ئەندامان تەواو نەكرا بۆ تێپەڕاندنى ياساكە. 

 

حەسەن ئالى، پەرلەمانتارى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق پێشتر بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو "یەکێتى و پارتى و سائیرون بۆچونیان نزیکە لەبارەى پشتبەستن بە چارەسەرى مامناوەند و بازنەى مامناوەند بۆ تێپەڕاندنى ئەو دۆخە، ئەوەش لەسەر بنەماى لەبەرچاوگرتنى مافى پێکهاتەکان لەهەر پارێزگایەکدا".  

 

بەڵام جەمال کۆچەر پەرلەمانتارى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق بۆ ناس کورد باسى لەوەکردبوو، پارتى و یەکێتى و سائیرون "رێککەوتنى ژێر بەژێریان کردووە" بۆ پشتبەستن بە بازنەى مامناوەند، ئەوانیش وەک فراکسیۆنەکانى دەرەوەى پارتى و یەکێتى بەوە رازى نین.