ناس کورد-
ڕاوێژکارێکى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى پێشبینی دەکات ئابورى عێراق هەرەسبهێنێت ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتارى پێشووى عێراق و ڕاوێژکارى مەسعود بارزانى لە هەژمارى فەرمى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، "دوای کشاندنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020، وەزارەتی دارایی فیدراڵی نووسراوی ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ پەلەکردن لە تەشریعکردنی یاسای قەرزی ناوخۆیی".
ئاماژەى بەوەشکردووە "حکومەتی فیدراڵی کێشەی سیولەی نەقدی ھەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکە داراییەکانی".
مەسعود حەیدەر نوسیویەتى، "دارایی و ئابووری عێراق دەبێ پێداچوونەوە و ریفۆرمى تێدا بکرێت بۆ ئەوەی بچێتە سەر رێڕەوی راست، بەم شێوازەی ئێستای زوو یان درەنگ ھەرەس دێنێ".